وته‌کان/ شوان رابه‌ر:- - ئه‌وه‌ی له بادینان ڕویدا پیلانێكی داڕێژرا بو نه‌ك كتوپڕ. - باڕو باره‌گای یه‌كگرتوو (زاخۆ و قسرۆك) زۆر لێك دورن، چۆن هێرشه‌كان گه‌یشتنه قه‌سرۆك. - پارتی له روداوكانی بادینان زه‌ره‌رێكی زۆری كرد. - تازه له بادینان كێشه‌یه‌كی نه‌بڕاوه هاته ئارا. - ئه‌و دوكانانه‌ی له بادینان سوتان هی مه‌سیحیه‌كان نین تا خه‌لكی موسلمان بیانسوتێنێ.- موسلمانه‌كان باره‌گای یه‌كگرتوویان سوتاند نه‌ك مه‌سیحیه‌كان. - كاتێ باره‌گاكانی یه‌كگتوو سوتان هێزه‌كانی ناوخۆ له دیار وه‌ستابوون كه‌چی یه‌ك كه‌سیان نه‌گرت. - حزب به سوتاندنی باره‌گا له نێو ناچێ.- یه‌كگرتوو ته‌نها له بادینان نیه تا به سوتاندنی باره‌گاكانی له نێو بچێت. - روداوه‌كانی بادینان له كاتێكی زۆر خراپ و ناسك بوون. - روداوه‌كانی بادینان رقی خه‌لك و موعاره‌زه ئه‌ستورتر ده‌كا. - روداوه‌كانی بادینان گۆرانكاریه‌كانی كوردستان خێراتر ده‌كات .- سوتاندنی باڕو باره‌گاكانی یه‌كگرتوو لێك جیان، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌به‌ر خوا باڕ ده‌سوتێنێ چۆن باره‌گای حزبێكی ئیسلامی ده‌سوتێنێ. - ئایا بۆ تا ئێستا به‌رپرسێكی حزبی و حكومی له بادینان ئیجرائاتی له‌گه‌لدا نه‌كرا. - ئێستا پارتی ده‌زانی چه‌ند زه‌ره‌ری كردوه له روداوه‌كانی بادینان. - ئه‌گه‌ر روداوه‌كانی بادینان نه‌بوانه له وانه‌یه موعاره‌زه به‌شداری له حكومه‌تی پارتی دا بكردبایه. - روداوه‌كانی بادینان به تۆبزی یه‌كگرتویان به‌ره و توندی ده‌با. - روداوه‌كانی بادینان هه‌موو خه‌لك و لایه‌نه‌كان بێ‌دار ده‌كاته‌وه. - روداوه‌كانی بادینان ئیهانه‌بوو بۆ حكومه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م. - رووداوه‌كانی بادینان په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كگرتویان تێكدا. - روداوه‌كانی بادینان كاریگه‌ری سه‌لبیان له‌سه‌ر ره‌وشی دا هاتووی كوردستان ده‌بێت. - رووداوه‌كانی بادینان كاریگه‌ری سه‌لبیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی ده‌بێ.- روداوه‌كانی بادینان خه‌لكی كوردستان به ده‌نگ هێنا. - مه‌سیحیه‌كانیش ده‌زانن ئیسلامیه‌كان باره‌گانیان نه سوتاندوونه. - رووداوه‌كانی بادینان برینه كۆنه‌كان ده‌كولێننه‌وه.- رووداوه‌كانی بادینان دیمكراتیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت ناشرینتر ده‌كات.- روداوه‌كانی بادینان نێو مالی موعاره‌زه ڕێك ده‌خات. - كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سنوره‌كان جوله‌یان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد. - ئۆپۆزسیۆن زوعفی ده‌سه‌لاتی دۆزیوه‌ته‌وه. - ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات باری خوار نه‌با حسابی بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد. - به دابین كردنی مافی هه‌موولایه‌ك بارودۆخی كوردستان چاك ده‌بێ. - تا دكتاتۆریه‌ت و سته‌مكاری هه‌بێ شۆرش و به‌رخودانیش ده‌بێ. - رژێمی سوریا‌و یه‌مه‌نیش له‌به‌ر ركێفی روخانن. - ئه‌گه‌ر رژێمی سوریا و یه‌مه‌نیش بڕوخێن كار له شوێنی تر ده‌كه‌ن. - كوردستان له‌به‌ر ده‌می هه‌ڕه‌شه‌ی تر دایه. - ده‌سه‌لاتی كوردستان له جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نازول بۆده‌ره‌وه بكا ته‌نازول بۆ ناوه‌خۆ بكات چاكتره. - تا ده‌سه‌لاتی كوردستان خۆی به تاكه ده‌سه‌لات و خاوه‌ن بزانێ و خه‌لكی تر به خولام و میوان بزانێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن. - لایه‌نه ده‌سه‌لاتداره‌كانی كوردستان له نێوخۆش كێشه‌یان هه‌یه. - یه‌كێتی و پارتی له دژی خه‌لك یه‌كن‌و له دژی یه‌كتریش كار ده‌كه‌ن . - ئه‌گه‌ر خه‌لك مافی خۆی نه‌ستێنێ پێ یان نادرێت. - ئه‌مریكا بارودۆخه‌كه والێ ده‌كا خه‌لك مه‌منون بێ بمێنێ ته‌وه. - به‌غدا ده‌یه‌وێ ده‌سه‌لاتی هه‌رێم كه‌م بكاته‌وه. - له‌كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پارتی و یه‌كیتی یه‌ك ڕانین. - وروژاندنی مه‌سه‌له‌ی نه‌وت كێشه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروست ده‌كات. - ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی هه‌رێم لاگیری عه‌للاوی بكا زه‌ره‌رده‌كات . - ئه‌گه‌ر پارتی حكومه‌ت له یه‌كێتی وه‌ر بگرێته‌وه یه‌كێتی كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات . - ئێران ده‌یه‌وێ به كردار و به‌نه‌خشه سه‌ركردایه‌تی جیهانی ئیسلامی بكات. - ئۆپۆزسیۆن قسه‌ی ده‌سه‌لاتی بڕی مات‌و داوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئینتیقالی ته‌وافوقی بكات. - جیاوازی له‌نێوان موعاره‌زه‌و خه‌لك نی یه، موعازه‌ره‌ش خه‌لكه. - ده‌سه‌لات كاتێك به خۆپیشانده‌ران ده‌لێ داواكانتان ڕه‌وایه‌و كاتێكیش ده‌لێ گێره‌شێوێنن. - ئه‌وه‌ی له‌سلیمانی ده‌كرێ بۆ هه‌ولێره - هه‌ولێر به‌ته‌نیا نامێنێ ته‌وه‌و له شه‌پۆلی خۆپیشانده‌ران به‌ده‌رنابێت.- ئیسلامیه‌كان پشتی خه‌لك و موعاره‌زه‌یان ئه‌ستور كرد.- پێش هه‌موان مه‌لاكان بونه قوربانی گۆرانكاری و چاكسازی.- ده‌سه‌لات گۆڕانكاری له‌گرتنی مه‌لایان ده‌ست پێ كرد- ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌ناوچه‌كه هێنا ئارا محمد بوو، كه له‌تونس خۆی سوتاند و راپه‌رینی لێ كه‌وته‌وه. - مه‌لا ومزگه‌وت وجومعه وفه‌توای ئایینی كاریگه‌ری زۆری له‌م شۆڕشه هه‌یه كه‌له‌ناوچه‌كه له‌ئارادایه. - ده‌سه‌ڵات شۆڕشگێر وپیاوی دوێنێ، ئه‌مڕۆ به‌خراپ وتێكده‌ر وه‌سف ده‌كات، نه‌وشیروان وعه‌لی باپیریش باشترین نموونه‌ن.- تا دوێنێ ده‌سه‌ڵات به خه‌ڵكێكی وه‌ك نه‌وشیروان وعه‌لی باپیری ده‌گووت شۆڕشگێر وپیاوی چاكن، ئه‌مڕۆ پێیان ده‌ڵێ خراپ وتێكده‌رن.- ده‌سه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك سه‌رۆك بۆش ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی به گوێمان نه‌كا دوژمنمانه.- تاڵه‌بانی وبارزانی له‌م لێدوانانه گه‌وره‌ترن هه‌ره‌شه له خه‌لك بكه‌ن، سه‌یره ئاوا له‌گه‌ڵا خه‌ڵكی خۆیان ده‌كه‌ن.- موعاره‌زه كارتی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه.- تاله‌بانی‌و بارزانی پێویستیان به موچه نی یه.- داهاتی كوردستان بۆ پارتی و یه‌كێتی یه‌ن موچه‌یان بۆچی یه؟ - موعاره‌زه خۆی له‌خه‌لك جیابكاته‌وه زه‌ره ده‌كات.- خۆپیشانده‌رانی كوردستان نوێنه‌رو نموونه‌ی هه‌موو خه‌لكی كوردستانن.- له‌زۆر ولات وێنه‌ی سه‌رۆكی ده‌وله‌ت و ئالا ده‌سوتێنن باسیشی ناكه‌ن.- هه‌ق وایه ده‌سه‌لات قه‌ت له خۆپیشانده‌ران خۆش نه‌بێ مات‌و به‌گێره شێوێنیان ده‌زانێ.- ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ده‌سه‌لات بێ پیاوی باشه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل موعاره‌زه بێ پیاوی خراپه. - هه‌ق وایه ده‌سه‌لات به‌شداری به موعاره‌زه نه‌كا له حكومه‌ت مات‌و گێره شێوێن و خراپن.- ده‌سه‌لات هه‌ر چاكسازیه‌كی بكا له ژێر فشار ده‌یكا، بۆ تا دوێنێ نه‌ی ده‌كرد.- ده‌سه‌لات به‌فشار نه‌بێ چاكسازی ناكات. - ئه‌گه‌ر خه‌لك دابمركێته‌وه ده‌سه‌لات له چاكسازی په‌شیمان ده‌بێته‌وه.- خه‌لك له‌گه‌ل موعاره‌زه‌یه‌و موعاره‌زه‌ش له‌گه‌ل خه‌لكه. - خه‌لك داوای گۆڕینی ده‌سه‌لات ده‌كات. - ده‌سه‌لات مه‌منون بوو موعاره‌زه به‌شداری حكومه‌ت بكات، موعاره‌زه بۆ خۆی به‌شداری نه‌كرد.- موعاره‌زه داوای مافی خه‌لك ده‌كا نه‌ك مافی خۆی. - ده‌سه‌لات له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان ڕێك كه‌وتوون. - موعاره‌زه ئه‌جیندای خه‌لكی پێ یه نه‌ك ده‌ره‌كی. - ئه‌گه‌ر داواكاری خه‌لك ڕه‌وایه، داواكاری موعاره‌زه بۆ ڕه‌وانی یه، ئه‌ی موعاره‌زه‌ش خه‌لك نی یه. - موعاره‌زه داوای داواكانی خه‌لك له‌ده‌سه‌لات ده‌كات.- موعاره‌زه باجی پالپشتیكردنی خه‌ك ده‌دات.- ئه‌گه‌ر داواكاری خه‌لك ڕه‌وایه با ده‌سه‌لات جێ به‌جێ یان بكات.- ده‌سه‌لات داواكاری په‌ڕٍله‌مانیش جێ به جێ ناكا نه‌ك هی خه‌لك و موعاره‌زه.- ده‌سه‌لات مه‌منونه موعاره‌زه به هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ڕازی بێ و به‌شداری بكات، ئیستاش خۆی گران ده‌كات .- هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت كوفر بوو ، كه‌چی ئه‌مڕۆ پێ ی رازین.- هه‌ر حكومه‌تێك خه‌لك لیًَ ی بترسێ دكتاتۆره- موعاره‌زه چاره‌نوسی یه‌كه.- موعاره‌زه پێكه‌وه به‌هێزه- ده‌سه‌لات درز ده‌خاته نێوان موعاره‌زه‌و خه‌لك. - خه‌لك و معاره‌زه رووی یه‌ك دراون. - یه‌كێتی زه‌ریبه‌ی پارتی ده‌دات. - یه‌كێتی و پارتی چاره‌نوسیان پێكه‌وه به‌نده. - پارتی متمانه‌ی به یه‌كێتی نی یه، وه‌لێ ناچاره هاوپه‌یمان بن. - ده‌سه‌لات ئاگر له بارودۆخه‌كه به‌رده‌دات. - ده‌سه‌لات خۆی له مه‌لایان بدا زه‌ره ده‌كات.- تامه‌لایه‌ك گیرا دوسه‌د مه‌لای تر هاتنه پال خۆپیشانده‌ران.- ده‌سه‌لات خۆی له زانایان بدا یاری به ئاگر ده‌كات. - ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌دلی ده‌سه‌لات قسه بكا ئۆپۆزسیۆن نی یه.- ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌دلی ده‌سه‌لات قسه بكا پیاوی باشه- ده‌سه‌لاتیش باسی گه‌نده‌لی ده‌كا، تا خه‌لك بلێ به ئاره‌زوی خۆیان چاره‌سه‌ریان كرد.- ده‌سه‌لات ده‌یه‌وێ خه‌لك بێ تاقه‌ت بێ و هیچ نه‌كات.- ده‌سه‌لات ده‌یه‌وێ موعاره‌زه لێك بكات. - ده‌سه‌لات موعاره‌زه به دژ ده‌زانێت. - موعاره‌زه چاره‌نوس و داواكاری یه‌كه و به‌ده‌سه‌لات لێك نابێت. - ده‌سه‌لات جگه له گۆرانكاری و چاكسازی كردن چاره‌ی نی یه. - خه‌لك له ژێر یاسایه‌و ده‌سه‌لاتیش له‌سه‌رو. - ده‌سه‌لات سواری یاسابووه. - ده‌سه‌لات په‌ند له‌خه‌لك وه‌رناگرێ.- ده‌سه‌لات حساب بۆ كه‌س ناكات. - ده‌سه‌لات نێته پێش موعاره‌زه داوای گۆڕان ده‌كات. - ده‌سه‌لات پێ ی عه‌یبه به‌قسه‌ی خه‌لك و موعاره‌زه چاكسازی بكا.- ده‌سه‌لات خه‌می خۆیه‌تی نه‌ك خه‌می خه‌لك. - ده‌سه‌لات له‌به‌ر خۆی گۆرانكاری ده‌كا نه‌ك له‌به‌ر خه‌لك - ده‌سه‌لات ترسی لێ نیشتووه. - هاوپه‌یمانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كه‌ول و خوێنی خه‌ڵكێكه . - هاوپه‌یمانی نێوان پارتی و یه‌كێتی دوای ده‌ریایه‌ك خوێنه . - یه‌كێتی و پارتی له زۆر شتی خراپ و به‌د نوێنه‌ر و تاكانه‌ن .- تا یه‌كێتی و پارتی دوژمنایه‌تی و شه‌ڕی یه‌كتریان ده‌كرد لایه‌نه‌كانی تر دیار نه‌بوون . - یه‌كێتی و پارتی موڵكی داگیركراوی خه‌ڵك و حكومه‌ت ته‌سلیم ده‌كه‌نه‌وه و شانازیشی پێوه ده‌كه‌ن . - ده‌سه‌لات ڕۆژێك موعاره‌زه داوه‌ت ده‌كا و ڕۆژێكیش ته‌ڕدو ته‌خوینی ده‌كات . - موعاره‌زه و خه‌ڵك به‌ناچاری چاكسازی به ده‌سه‌لات ده‌كه‌ن . - خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار له خۆپیشاندانه‌كان به‌هره‌مه‌ند ده‌بێ .- موعاره‌زه قوربانی له پێناو خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار ده‌دا . - ده‌سه‌لات زوو گۆڕانكاری و چاكسازی نه‌كرد ، ئێستاش خه‌ڵك به شته‌كان ڕازی نابێت . - چاكسازیه‌كانی ده‌سه‌لات ده‌یكا دوای به‌سه‌رچوونی كاته . - ده‌سه‌لات منه‌تی خزمه‌تگوزاری به‌سه‌ر خه‌ڵكی یه‌وه ده‌كات . - ده‌سه‌ڵات به‌كاره‌ساته‌كانی كوردستان حه‌ماسه‌تی خه‌ڵك ده‌جوڵێنێ، كه‌چی خانه‌واده كانیان فه‌رامۆش ده‌كات.- كه‌ناڵی زاگرۆس سه‌رای ئازادی له‌گه‌ڵ وێنه‌كانی ئوسامه بن لادن لێ ده‌داو له‌سه‌ری ده‌نوسێ تیرۆرستیان .- ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات خه‌می خه‌ڵكییه‌تی بابه‌گوێی خه‌ڵك بكا. - خه‌ڵك كردی خه‌ڵك نه‌ی خوارد.- خه‌ڵك بۆ ده‌سه‌ڵات دارانی كوردستان خوێنی خۆی ڕشت وكوردستانی ڕزگار كرد.- دكتاتۆره‌كان دوای له‌سه‌ر كار لادانیان به دادگاكردن ده‌كه‌ونه نه‌خۆشخانه‌كان.- دكتاتۆره‌كان دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار لاده‌برێن دادگایش ده‌كرێن.- له‌كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی حزب له‌حكومه‌ت گه‌وره‌تره به‌یه‌ك بڕیاری حزبی چه‌ندان باڵه‌خانه ده‌درێته‌وه ده‌ست حكومه‌ت كه‌چی پێشتر به‌بریاری یاری حكومه‌ت وه‌رنه‌ده‌گیرانه‌وه.- سعودیه هه‌له‌ی كرد سوپای خۆی نارده به‌حرێن و خۆی له گێژاوه گلاند.- پێویسته سعودیه پیرۆزی و بێ لایه‌نی خۆی بپارێزێ.- له‌به‌ر پیرۆزی خاكی سعودیه خه‌لك خۆی له حكومه‌ته‌كه‌ی نادات.- ولاتان له‌سه‌ر راپه‌رینی به‌حرێن بێ هه‌لوێست بوون .- یاسای دژه تیرۆر یاسای پارتی و یه‌كێتی یه له‌دژی ئیسلامیه‌كان به‌كاری دێنن.
www.blbascom.com